بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا وێرای پیرۆزبایی و سەرەخۆشی شەهادەتی ژمارەیەک لە هاووڵاتیان لەوانە ژنان و منداڵان و فەرماندە و لێزانان لە خزمەت فەرماندەی گشتی هێزەکان و هێزە چەکدارەکان وگەلی ئێران وتی: ئەو شەهیدانە گەییشتنە ئارەزووی خۆیان بەڵام ئیسرائیل هەرگیز ناگاتە ئارەزووی خۆی.
هەروەها وتیشی کە ئەو هیرشە و شەهادەت و تیرۆری فەرماندەکانی ئێمە هیچ درزێک لە ورە و ئامادەیی هێزە چەکدارەکان و پشطیوانی یەکلایی و هەمەلایەنەی وەزارەتی بەرگری ناهێنێتە ئاراوە.
نەسیرزادە جەختی کرد: ئاژاوەگێڕییەکانی ئیسرائیل تەمەنی ئەو ڕژێمە کەمتر دەکاتەوە و ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ ساڵانێکی زۆر شەڕ بکەین و دەستی هێزە چەکدارەکان پڕە و بەدڵنیاییەوە ئیسرائیل ئەبێ چاوەڕوانی وەڵامێکی رووخێنەر و پەشیمانکەرەوە بێت.
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان وتی: بۆ ساڵەهای ساڵ ئامادەی شەڕین و دەستی هێزە چەکدارەکان پڕە.
News ID 55422
Your Comment